album-art

00:00

سڵاو ھاوڕێ
ئەمجارەش ھاتوومەتەوە خزمەتت و مەبەستمە لەم دوورەوە بتدوێنم! ئامادەیت بۆ گوێگرتن؟
ئەوەی ئینسان زۆر خەمی لێ دەخوات کە پیر دەبێت، دوو شتـن:
1️⃣ئەوەی دەبوو پشتگوێی بخات بەڵام زۆر گرنگی پێ دا،
2️⃣ئەوەشی دەبوو زۆر بە گرنگییەوە لێی بڕوانێت کەچی ئیھمالی کرد

دوور لە قسەو وشەی توێکڵدارو قەبە یەک شت بکە بە یاسا: کاتت کەمە، ژیان کورتە، #خەییام گوتەنی [کاروانی ژیان دە‌ئاژوێ ڕوو بە نەمان ••• هاکا من و تۆش دەبینەوە خەون و خەیاڵ]، کەواتە چەند ئەتوانی دەست بەو ئەزیزانەی چواردەورتەوە بگرەو لەبەر شتی دنیای مەیانڕەنجێنە، با پشکی شێری بەخشین و بەخشندەبوون و جوانی و باشی پەخشکردن ھەمیشە بەر تۆ بکەوێت

بۆ بینینی تەواوی پۆستەکان سەردانی ئینستاگرامی یادگار فایەق بکە:

Instagram.com/yadgarfayeq

گەر پێشنیازیێکت ھەیە بۆ پۆدکاستەکانی داھاتوو بە کۆمێنت لە خوارەوەی پۆدکاستەکە دایبنێ یان لە رێگەی ئینستاگرامەوە ئاگادارمان بکەرەوە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *