album-art

00:00

‏‎ئەڵقەی سێھەمی پۆدکاستی یادی تۆک

‏‎سەبسکراینی پۆدکاستی #یادی_تۆک بکەو ھەفتانە گوێ لە بابەتی گرنگ و پێویست بگرە.

”خۆشەویستی نێوان ژن و پیاو، ناکۆک نییە لەگەڵ خۆشویستنی خوادا؛ بەڵکوو ئەوەی یەکەمیان وەک مەشقکردن وایە، بۆ ئەوەی دووەمیان، #مەولانا گوتەنی، ئەوەی یەکەمیان مەشکردنە بە شمشێری دارین، بۆ ئەوەی فێری شەڕەشیری راستەقینە ببین.”

‏‎لەم پۆدکاستە یادگار فایەق باس لە پشت کردنە جوانییەکانی رابردوو دەکات و روونی دەکاتەوە کە خۆزگە خواستن بە رابردووی کایەی خۆشەویستی و عەشق و ھاوسەرگیریشی بەشێوەیەکی نەرێنی گرتۆتەوە. سەردەم سەردەمی خێراییە؛ خێرایی لە یەکتر ناسین و یەکتر خۆشویستن و ھاوسەرگیری و تەنانەی جیابوونەوەش خێرا روودەدات. بیرمان چۆتەوە خێزانی باش کۆمەڵگەی باش دروست دەکات و نەمانی بەھا جوانەکان وادەکات ببین بە کۆمەڵگەیەکی رواڵەتی و ئەوەی جاران بە وریاییەوە دەستی بۆ دەبرا لێرە بەدوا وەکو بابەتێکی لاوەکی و ناوپووچ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

‏‎بۆ بینین و خوێندنەوەی بابەتگەلێک کە گرنگن بۆ بنیاتنانەوەی تاکی کورد سەردانی ئینستاگرام بکە:

‏Instagram.com/yadgarfayeq

‏‎بۆ ئەم پۆدکاستە سوود لە کتێبی [توانەوە لە زەریای عەشقی خوادا]ی نووسەر حەمەسەعید حەسەن وەرگیراوە. جگە لە هۆنراوەکانی شاعیرانی گەورە ئەحمەد موختار جاف. حەزرەتی نالی و وتەی نووسەرانی گەورەی وەکو مەولانا جەلالەدینی رومی و لیۆ تۆڵستۆی.

‏#YadgarFayaq #YadiTalk #YadgarVoices #کوردستان

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *